هۆنراوه‌ی یه‌كه‌م
شاعیرێكی حه‌كیم وتویه‌تی :
لِكُلِّ شَيءٍ إذَا فَارَقْتَهُ عِوَضٌ ***** وَ لَيْسَ للهِ إنْ فَارَقْتَ مِنْ عِوَض
واتای گشتی :
بۆ هه‌ر شتێك كه لێی جیا ده‌بیته‌وه و داده‌بڕێت شوێنگره‌وه‌یه‌یك هه‌یه ، ته‌نها خودا نه‌بێت ئه‌گه‌ر لێی دابڕایت هیچ شوێنگره‌ویه‌كی نیه !
واتای وشه‌كان :
لِكُلِّ : بۆ هه‌موو .
شَيءٍ : شتێك ، ( لام ) حه‌رفی جه‌ڕڕ به واتای خاوه‌نداریتی و بوون دێت ، ( لِكُلِّ شَيءٍ ) واته : بۆ هه‌موو شتێك هه‌یه .
إذَا : كاتێك ، مانای مه‌رجی تیدایه‌و بۆ داهاتووه .
فَارَقْتَهُ : ( فَارَقَ ) جیا بویه‌وه ، كه ( ت ) چویه سه‌ر و بوو به ( فَارَقْتَ ) واته : جیا بویته‌وه ، كه ( ه ) زه‌میری چویه سه‌ر بوو به ( فَارَقْتَهُ ) واته : لێی جیا بویته‌وه
عِوَضٌ : شوێنگره‌وه‌یه‌ك .
لَيْسَ : بۆ نه‌فیه .
للهِ : بۆ خودا .
إنْ : بۆ مه‌رجه‌و واته ئه‌گه‌ر ( أداة الشرط ) .
مِنْ : حه‌رفی جه‌ڕڕه و زياده‌يه ، بۆ ته‌وكيد و به هێز كردنی مانایه .
هۆنراوه‌ی دووه‌م
موته‌نه‌بی ده‌ڵێیت :
نَبْكِي عَلَى الدُّنْيَا وَمَا مِنْ مَعشَرٍ ***** جَمَعَتْهُمُ الدُّنْيَا فَلَم يَتَفَرَّقُوا
واتای گشتی :
ئه‌گرین له‌سه‌ر دنیا له‌كاتێكدا هیچ كۆمه‌ڵێك نیه دنیا كۆیكردبنه‌وه‌و جیا نه‌بێتنه‌وه .
واتای وشه‌كان :
نَبْكِي : ده‌گرین .
عَلَى : له‌سه‌ر .
وَ : پێی ده‌ڵێن واوی حاڵی ، واته : له‌كاتێكدا حاڵه‌كه وایه .
مَا : بۆ نه‌فیكردنه .
مِنْ : بۆ ته‌وكید به‌كاردێت له‌وێدا ، به بوونی مانا به‌هێز ده‌كات ، یان مانایه‌كی نوێ ده‌دات ، به نه‌بوونیشی ڕسته‌كه هه‌ر مانا ده‌دات .
مَعشَرٍ : گرۆو كۆمه‌ڵ
جَمَعَتْهُمُ : كۆیكردبێتنه‌وه .
لَم : بۆ نه‌فیكردنه‌و مانای كرداری ڕانه‌بردووش ده‌گێڕێته‌وه بۆ ڕابردوو .
يَتَفَرَّقُوا : له بنه‌ڕه‌تدا (يَتَفَرَّقُون) بووه ، واته : جیا ده‌بنه‌وه . كه بوو به (لم يَتَفَرَّقُوا) ، واته : جیا نه‌بوونه‌وه ، یان جیا نه‌بوو بێتنه‌وه .
هۆنراوه‌ی سێیه‌م
شاعیری دانا "توغرائی" ده‌ڵێیت :
نَرْجُو الْبَقَاءَ بِدَارٍ لَا بَقَاءَ لَهَا ***** فَهَلْ سَمِعتَ بِظِلًّ غَيْرِ مُنْتَقِلِ
واتای گشتی :
تكای مانه‌وه ده‌كه‌یت له ماڵێك كه‌مانه‌وه‌ی بۆ نیه (مه‌به‌ستی دنیایه) ئایا هیچ سێبه‌رێكت بیستووه كه نه‌گوێزرێته‌وه‌و له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه .
واتای وشه‌كان :
نَرْجُو : تكا ده‌كه‌ی .
الْبَقَاءَ : مانه‌وه .
بِدَارٍ : له ماڵێك .
لَا : بۆ نه‌فیكردنه .
بَقَاءَ : مانه‌وه .
لَهَا : بۆی یان بۆ ئه‌و ، (لَا بَقَاءَ لَهَا) : مانه‌وه‌ی بۆ نیه .
هَلْ : ئايا ، بۆ پرسیار كردنه (أَدَاةِ الإِسْتِهْفَامِ) .
سَمِعتَ : (سَمِعَ) : بيستی (سَمِعتَ) : بیستووته .
بِظِلٍّ : ده‌رباره‌ی سێبه‌رێك .
غَيْر : مانای نه‌بوونی تێدایه‌و له زمانی كوردیش (غه‌یر) به كار ده‌هێنین .
مُنْتَقِلِ : ڕاگوێزه‌ر .
هۆنراوه‌ی چواره‌م
شاعیری گه‌وره "ئه‌بولعه‌لای مه‌عه‌ڕی" ده‌ڵێیت :
وَقَدْ عَلِمْنَا بِأَنَّا فِي عَوَاقِبِنَا ***** إِلَى الزَّوَالِ فَفِيْمَ الضَّغْنُ وَالحَسَدُ
واتای گشتی :
ئێمه به دڵنیاییه‌وه زانیومانه كه سه‌ره‌نجاممان به‌ره‌و تیاچوونه ، ئیتر ڕق‌و كینه‌و ئیره‌یی بردن له‌پای چی؟
واتای وشه‌كان :
قَدْ : بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی روودانی كرداره له كرداری ڕابردوو.
عَلِمْنَا : (عَلِمَ) : زانی . (عَلِمْنَا) : زانیومانه .
بِأَنَّا : كه ئێمه .
فِي : له .
عَوَاقِبِنَا : (عَوَاقِب) كۆیه‌و تاكه‌كه‌ی (عَاقِبِة)ـه ، واته سه‌ره‌نجام ، (عَوَاقِبِنَا) : سه‌ره‌نجاممان .
إِلَى : بۆ ، یان به‌ره‌و .
الزَّوَالِ : تیاچوون و له‌ناو چوون .
فَفِيْمَ : له‌پای چی .
الضَّغْنُ : ڕق و كینه .
وَالحَسَدُ : ئیره‌یی .
هۆنراوه‌ی پێنجه‌م
شاعیرێك ده‌ڵێیت :
احْفَظْ لِسَانَكَ لَا تَقُولُ فَتَبْتَلِي ***** إِنَّ البَلَاءَ مُوكَّلٌ بالمَنْطِقِ
واتای گشتی :
زمانت بپلرێزه (بیگره) ، قسه مه‌كه چونكه تووشی به‌ڵا ده‌بیت ، به‌ڕاستی به‌ڵاو ناهه‌مواری گرێدراوه به قسه‌كردنه‌وه .
واتای وشه‌كان :
احْفَظْ : بیپارێزه
لِسَانَكَ : (لِسَانَ) : زمان . (لِسَانَكَ) : زمانت
لَا : بۆ نه‌رێكردنه (أَدَاةُ النَّفْي)
تَقُولُ : ده‌لێێت ، كه (لَا)ی چویه سه‌ر یانی نا‌لێێت .
فَتَبْتَلِي : توشی به‌ڵا ده‌بیت .
إِنَّ : بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و دڵنیا كردنه‌وه‌یه (أَدَاةُ التَّوكِيدِ)
البَلَاءَ : به‌ڵا .
مُوكَّلٌ : گرێدراوه یان به‌ستراوه .
بالمَنْطِقِ : به قسه‌وه .