به ناوی خوای گه‌وره میهره‌بان
🔵 وانه‌ی یه‌كه‌م
پرسیار : وشه‌ی ((التجوید)) چیه له زمانه‌وانیی و زاراوه‌دا؟
وه‌لام :-
له زمانه‌وانیدا : بریتی یه له هێنانی شتێك به چاكی.
له زاراوه‌دا : زانستێكه پێی ده‌ناسرێته‌وه پێدانی هه‌موو پیتێك ئه‌وه‌ی ماف و شیاوێتی له سیفه‌ت و درێژكردنه‌وه و به سوك و قورس خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك له پیته‌كان و جگه له‌مانه.
پرسیار : مه‌به‌ست چی یه له ((علم التجوید))؟
وه‌لام : مه‌به‌ست له زانستی تجويد باش خوێندنه‌وه و رێك ده‌ركردنی وشه‌كانی قورئانی پیر‌وز هه‌ر چون وه‌رگیراوه له پێغه‌مبه‌ری هه‌ره زمان پاراوه‌وه سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت، وه وتراوه مه‌به‌ست پێی پاراستنی زمانه له هه‌له‌كردن له په‌رتووكی خوای گه‌وره‌دا (قورئانی پیر‌وز).
پرسیار : حوكمی شه‌رعیی خوای گه‌وره چییه له باره‌ی زانستی تجوید دا؟
وه‌لام : له شه‌رعدا فێربوونی زانستی تجوید (فه‌رزی كیفائیه).
فه‌رزی كیفائیه چیه؟
فه‌رزی كیفائیه : واته هه‌ندێك موسلمانان پێی هه‌لسن به خوێندنی زانسته‌كه و فێربوونی لێی و ئه‌و كات له سه‌ر مسولمانانی تر ده‌كه‌وێت، به‌لام كارپێكردنی له كاتی خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا (فه‌رزی عه‌ینه) واته پێویسته له سه‌ر هه‌موو موسلمانێك پیاو بێت یاخود ئافره‌ت كاتێك ویستی قورئان بخوێنێت ده‌بێت به تجویده‌وه بخوێنێت جا له كاتی پێش نوێژی (إمامه) دابوو یا خود بوخوی ده‌یخوێند به‌لگه‌ش بو ئه‌مه ووته‌ی خوای گه‌وره‌یه كه ده‌فه‌رموێت (ورتل القرءان ترتیلا) المزمل 4.
حوكمه‌كانی خوێندنەوەی (الإِستِعاذة) و (البَسمَلة) لەکاتی قورئان خوێندندا
1- شێوازی یەکەم حوكمه‌كه‌ی (جائز) : جیا کردنەوەی هەرسێکیان (الإِستِعاذة ــ البَسمَلة ــ سورەتەکە) لەیەکدی، واتە بڵێی:
أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ .. وەستان .. بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ .. وەستان ... ئینجا دەست بکەی بەخوێندنی سورەتەکە .. ﴿الحمد لله رب العالمین﴾ ئەم شێوازەش لە شێوازەکانی دیکە باشترە.
2- شێوازی دووەم حوكمه‌كه‌ی (جائز) : جیا کردنەوەی یەکەم (الإستِعاذة) و لکاندنی دووەم (البَسمَلة) بە سورەتەکەوە . واتە بڵێ ی :
أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ... وەستان ... بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿ الحمد لله رب العالمین ﴾.
3- شێوازی سێیه‌م حوكمه‌كه‌ی (جائز) : خوێندنەوەی هەرسێکیان بەسەر یەکەوە . واتە بڵێ ی :
أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿ الحمد لله رب العالمین ﴾.
4 - شێوازی چواره‌م حوكمه‌كه‌ی (جائز) : لکاندنی یەکەم (الإستِعاذة) بە دووەمەوە (البَسمَلة) و جیاکردنەوەی دووەم لە سێیەم (سورەتەکە) . واتە بڵێ ی :
أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ... وەستان ... ﴿ الحمد لله رب العالمین ﴾.
شێوازه‌كانی خوێندنی (البَسمَلة) لەنێوان سورەتەکاندا جگە لەنێوان (الأنفال) و (التوبة)
1- یەکەم : جیا کردنەوەی هەرسێکیان لەیەکدی، واتە: کە سورەتەکە تەواو بوو ... وەستان ... (البَسمَلة) ... وەستان ... دەستپێکردن بەسورەتی دووەم. بۆ نموونە خوێندنی سورەتی (الفلق) و کە تەواوبوو دەستپێکردن بە خوێندنی سورەتی (الناس) بەم شێوەیە دەبێت :
﴿وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ﴾ ... وەستان ... بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ... وەستان ... ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ﴾.
2- دووەم : جیاکردنەوەی یەکەم و لکاندنی دووەم بە سێیەمەوە، واتە: کە سورەتەکە تەواو بوو ... وەستان ... (البَسمَلة) و ڕاستەوخۆ دەستپێکردن بە سورەتی دووەم بەم شێوەیە دەبێت :
﴿وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ﴾ .... وەستان ... بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴾.
3- سێیەم: گەیاندنی هەرسێکیان بەیەکدی، واتە کەسورەتەکە تەواوبوو وەستان نی یە و ڕاستەوخۆ دەستپێکردن بە (البَسمَلة) و ڕاستەوخۆ دەستپێکردن بەسورەتی دووەم بەم شێوەیە :
﴿وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ﴾ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ﴾.
4- چوارەم: ئەم حاڵەتە دروست نيیە و بەڕای زۆربەی زانایان (الجمهور) نابێت بەم شێوەیە بخوێندرێ واتە : سورەتەکە تەواو ببێت و بەبێ وەستان بگەیەندرێت بە (البَسمَلة) پاشان وەستان لەسەر (البَسمَلة) و پاشان دەستپێکردن بە سورەتی دووەم. ئەوەش جائز نی یە چونکە شوێنی (البَسمَلة) سەرەتای سورەتە نەک کۆتایی بۆیە نابیت بەم شێوەی خوارەوە بخوێندرێت :
﴿وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ﴾ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ..... وەستان ... ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ﴾.
چۆنیەتی گەیاندنی سورەتی (الإنفال) بە (التَوبة)
1- جیاکردنەوەی هەردووکیان لەیەکدی واتە : ڕاوەستان لە کۆتایی (الإنفال) و هەناسەدان و دەستپێکردن بە (التَوبة) بەم شێوەیە :
﴿إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ﴾ ...... ﴿بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ﴾
2- لکاندنی کۆتایی سورەتی (الإنفال ) بە (التَوبة) بەبێ وەستان بەم شێوەیە :
﴿إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ﴾.
3- پێی دەگوتری (السکت) بەمانای وەستانەکی کەم وبەبێ هەناسەدان لەنێوان کۆتایی سورەتی (الإنفال) و سەرەتای (التَوبة) بەم شێوەیە :
﴿إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيم﴾ .. ﴿بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ﴾
تێبینی:
1- ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی كه به نوسین داده‌نرێت هی ماموستای به‌رێز سردار جمعه یه.
2 - بو زیاتر ئاشنا بوون له‌م وانه‌یه سه‌یری ئه‌م ڤیدیوویه بكه‌ن، كه له لایه‌ن زور به‌رێز م. سردار ناسر ووتراوه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔵 وانه‌ی دووه‌م :
♦️ یاساكانی (نونی ساكین و ته‌نوین)
(نْ ، ٌ ، ٍ ، ً)
- واته كاتێك (نْ ، ٌ ، ٍ ، ً) له دوایانه‌وه بێت یاخود بگه‌ن به (28) پیته‌كه‌ی زمانی عره‌بی.
- مه‌به‌ست له نونی ساكین ئه‌و نونه‌یه كه (سكون) له سه‌ری بێت یاخود (فتحه و ضمه و كسره) ی پێوه نه‌بێت وه‌ك : (منْ ، عنْ ، إنْ ، أنْ)
- مه‌به‌ست له ته‌نوینی (فتحه و ضمه و كسره) دوو (فتحه و ضمه و كسره)یه كه خویان له خویاندا ده‌بن به نونی ساكین وه‌ك :
جَنَّاتٍ ده‌بێته جَنَّاتينْ
جَنَّاتٌ ده‌بێته جَنَّاتونْ
عُرُبًا ده‌بێته عُرُبَنْ
...........................................................
یاساكانی نونی ساكین و ته‌نوین
نونی ساكین و ته‌نوین له چوار به‌ش پێك ده‌هێت كه له‌سه‌ر پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی دا دابه‌ش كراونه كه (28) پیتن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
🔴 به‌شی یه‌كه‌م : الإدغام : واته تێهه‌لكێشان
واته تێهه‌لكێشانی كوتایی ووشه‌یه‌ك به سه‌ره‌تای ووشه‌یه‌ك كه له دوایه‌وه دێت و ئه‌و ووشه‌یه شه‌دده داره، مه‌به‌ستمان ووشه‌ی دووه‌مه واته ووشه‌ی یه‌كه‌م یان نونی ساكینه یان ته‌نوینه و له دواییدا كه یه‌كێك له پیته‌كانی تێهه‌لكێشان بهێن پیتی نونی ساكین یان ته‌نوین لای ده‌به‌ین ئه‌و كات پیتی تێهه‌لكێشه‌كه شه‌دده‌دار ده‌بێت، و پیته‌كانی تێهه‌لكێشان بریتین له شه‌ش پیت كه ئه‌مانه‌ن (ي، ر، م، ل، و، ن) كه به كورتكراوی به‌م شێوه‌یه‌یه (يرملون).
ئێمه دوو جور له (إدغام) تێهه‌لكێشانمان هه‌ن :
یه‌كه‌م : (إدغام بغنة) واته تێهه‌لكێشانی مینگه‌دار ئه‌ویش چوار پیتن له كاتی گه‌یشتنی نونی ساكین یان ته‌نوین به یه‌كێك له‌م چوار پیتانه (ي ، م ، ن ، و) ئه‌و كات جوری تێهه‌لكێشه‌كه ده‌بێته تێهه‌لكێشه‌كی مێنگه‌دار.
(ادغام بغنه) تێگه‌لكێشی مینگه‌داریش ده‌بێته دوو به‌ش :
أ - (الادغام بغنه كامل) واته تێهه‌لكێشی مینگه‌داری ته‌واو: ئه‌و كات رووئه‌دات ئه‌گه‌ر له دوای نونی ساكین یا خود ته‌نوین هه‌ردوو پیتی (ن ، م) هاتن، ئه‌و كات تێهه‌لكێشه‌كه به ته‌واوی له مینگه‌وه ده‌رده‌چێت. به‌م شێوه‌یه
ن : له كاتی گه‌یشتني پیتی نونی ساكین به پیتی (ن)ی تێهه‌لكێش وه‌ك (مِنْ نَذِير) ئه‌و كات كه ئێمه تێهه‌لكێشمان بو كرد به‌م شێوه‌یه‌یه، كه وه‌ك ووتمان پیتی یه‌كه‌می نونی ساكین لای ده‌به‌ین و به پیتی دووه‌م شه‌ده‌یه‌كی له سه‌ر داده‌نێین تێهه‌لكێشی بوی ده‌كه‌ین واته ده‌بێته (مِنَّذِير).
به‌لام له كاتی ته‌نویندا به‌م شێویه ده‌بێت وه‌ك (يَومَئذٍ ناعِمَة) به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه (يَوْمَئذِ نَّاعِمَة).
م : له كاتی گه‌یشتني نونی ساكین به پیتی (م)ی تێهه‌لكێش وه‌ك (مِنْ مَاء) ئه‌و كات كه ئێمه تێهه‌لكێشمان بو كرد به‌م شێوه‌یه‌یه، كه وه‌ك ووتمان پیتی یه‌كه‌می نونی ساكین لای ده‌به‌ین و به پیتی دووه‌م شه‌ده‌یه‌كی له سه‌ر داده‌نێین وه تێهه‌لكێشی بوی ده‌كه‌ین واته ده‌بێته (مَمَّاء).
به‌لام له كاتی ته‌نویندا به‌م شێویه ده‌بێت وه‌ك (قولٌ مَعْرُوفٌ) به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه (قَولُ مَّعْرُوفٌ)
ب - (الادغام بغنه ناقص) واته تێهه‌لكێشی مینگه‌داری ناته‌واو: ئه‌و كات رووئه‌دات ئه‌گه‌ر له دوای نونی ساكین یا خود ته‌نوین هه‌ردوو پیتی (و ، ی) هاتن، ئه‌و كات تێهه‌لكێشه‌كه به ناته‌واوی له مینگه‌وه ده‌رده‌چێت. به‌م شێوه‌یه
ي : له كاتی گه‌یشتني نونی ساكین به پیتی (ي)ی تێهه‌لكێش وه‌ك (مَنْ يَقُولْ) ئه‌و كات كه ئێمه تێهه‌لكێشمان بو كرد به‌م شێوه‌یه‌یه ، كه وه‌ك ووتمان پیتی یه‌كه‌می نونی ساكین لای ده‌به‌ین و به پیتی دووه‌م شه‌ده‌یه‌كی له سه‌ر داده‌نێین تێهه‌لكێشی بوی ده‌كه‌ین واته ده‌بێته (مَيَّقُولْ).
به‌لام له كاتی ته‌نویندا به‌م شێویه ده‌بێت وه‌ك (وُجُوهٌ يَوْمَئِذ) به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه (وُجُوهُيَّوْمَئِذ)
و : له كاتی گه‌یشتني نونی ساكین به پیتی (و)ی تێهه‌لكێش وه‌ك (مِنْ وَلِي) ئه‌و كات كه ئێمه تێهه‌لكێشمان بو كرد به‌م شێوه‌یه‌یه، كه وه‌ك ووتمان پیتی یه‌كه‌می نونی ساكین لای ده‌به‌ین و به پیتی دووه‌م شه‌ده‌یه‌كی له سه‌ر داده‌نێین تێهه‌لكێشی بوی ده‌كه‌ین واته ده‌بێته (مِوَّلِي).
به‌لام له كاتی ته‌نویندا به‌م شێویه ده‌بێت وه‌ك (رَحِيمٌ وَدود) به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه (رَحِيمُ وَّدود).
دووه‌م : (إدغام بلا غنة) واته تێهه‌لكێشی بێ مینگه‌دار : ئه‌ویش له دوو پیتدا ده‌بێت له كاتی گه‌یشتنی نونی ساكین یان ته‌نوین به یه‌كێك له‌م دوو پیتانه (ر ، ل) ئه‌و كات جوری تێهه‌لكێشه‌كه ده‌بێته تێهه‌لكێشه‌كی بێ مێنگه‌دار. به‌م شێوه‌یه
ر : له كاتی گه‌یشتني نونی ساكین به پیتی (ر)ی تێهه‌لكێش وه‌ك (مِنْ رَبِـهِمْ) ئه‌و كات كه ئێمه تێهه‌لكێشمان بو كرد به‌م شێوه‌یه‌يه، كه وه‌ك ووتمان پیتی یه‌كه‌می نونی ساكین لای ده‌به‌ین و به پیتی دووه‌م شه‌ده‌یه‌كی له سه‌ر داده‌نێین تێهه‌لكێشی بوی ده‌كه‌ین واته ده‌بێته (مِرَّبـِهم).
به‌لام له كاتی ته‌نویندا به‌م شێویه ده‌بێت وه‌ك (غَفورٌ رَحِيم) به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه (غَفُورُ رَّحِيم)
ل : له كاتی گه‌یشتني نونی ساكین به پیتی (ل) تێهه‌لكێش وه‌ك (إنْ لَـمْ) ئه‌و كات كه ئێمه تێهه‌لكێشمان بو كرد به‌م شێوه‌یه‌ية، كه وه‌ك ووتمان پیتی یه‌كه‌می نونی ساكین لای ده‌به‌ین و به پیتی دووه‌م شه‌ده‌یه‌كی له سه‌ر داده‌نێین تێهه‌لكێشی بوی ده‌كه‌ین واته ده‌بێته (إِلَّـم).
به‌لام له كاتی ته‌نویندا به‌م شێویه ده‌بێت وه‌ك (هُدَىً لِّلْمتقين) به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێته‌وه (هُدَىَ لِّلْمُتَّقين).
تێبینی :
1- تێهه‌لكێش له دوو ووشه‌دا روو ئه‌دات، ئه‌گه‌ر له یه‌ك ووشه دا بوو ئه‌وكات ئاشكراكردنی ره‌ها (الإظهار المطلق) رووئه‌دات، وه‌كو ووشه‌كانی (الدُّنْيَا ، صِنْوَانٍ ، قِنْوَانٌ ، بُنْيَانٌ).
2- له دوو جێگه‌ر قورئانی پیروزدا تێهه‌لكێش روونادات، به‌لكو نونی ساكین ئاشكرا ده‌كرێت، وه‌ك (يس ١ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ ، ن ۚ وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ).
تێبینی:
1- ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی كه به نوسین داده‌نرێت هی ماموستای به‌رێز سردار جمعه یه.
2 - بو زیاتر ئاشنا بوون له‌م وانه‌یه سه‌یری ئه‌م ڤیدیوویه بكه‌ن، كه له لایه‌ن زور به‌رێز م. سردار ناسر ووتراوه.